لەناوبردنی 5 بازرگانی مادەی هۆشبەر و شوێنەوار و هەراسانكار لە بەغدا و كەركوك و ئازادكردنی ژنێكی ڕفێنراو لە ناحیەی ڕەشید

ئەمنی
  • 9-10-2023, 18:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەناوبردنی 5 بازرگانی مادەی هۆشبەر و شوێنەاور و هەراسانكار لە بەغدا و كەركوك و ئازادكردنی ژنێكی ڕفێندراو لە ناحیەی رەشید ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە: ئەركی جیاجیا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری كە لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری لە ناوچە جیاجیاكانی پایتەخت، لە ئەنجامدا دوو فرۆشیاری مادەی هۆشبەر لەناوچەی عەرەسات لەبەغدا لەناوبردران و بە ئاماژەدان بەوەی كە ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی فەرمانی دەستگیركردن ئەنجامدراوە كە لە دژیان دەرچووە (28) مادەی هۆشبەر.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لەڕێگەی بۆسەیەكی وردەوە، مەفرەزە مەیدانییەكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆپەراسیۆنی بازرگانیكردن بە كەلوپەلی كۆن لە ناوچەی كەڕادە ئەنجامدەدا، لەوێ دۆزرایەوە كە شتێكی كۆنی بەدەستەوەیە كە بەنیازی ئەوە بوو بە ئاشكرا ولەبەرچاو بیفرۆشێت، هەمان مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی توانیان ژنێكی ڕفێنراو لە ناحیەی ڕەشید ئازاد بكەن، كە پێشتر لە ناحیەی لەتیفیە ڕفێندرابوو و لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا موزایەدەی لەگەڵ خێزانەكەیدا كردبوو، لەوێ ژنە ڕفێنراوەكە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا.
    ڕوونیشیكردەوە: لە ئاستێكی تردا بەڕێوەبەرایەتی توانیویەتی یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیر بكات بەهۆی هەراسانكردنی هاووڵاتیان و هەڕەشەكردن لە هاوڵاتیان لە ڕێگەی بەرنامەی سۆشیال میدیاوە، ئەویش لەكاتێكدا دەستگیركراوە كە لە ناوچەی كەڕادە بووە لە بەغدا، بە پشتبەستن بە فەرمانی دەستگیركردن كە لە دژی دەرچووە (435) لە یاسای سزادان."
    هەروەها مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوكیش توانیان بازرگان و فرۆشیارێكی مادەی هۆشبەر لە ناوچەی كوركە جال لە كەركوك دەستگیربكەن، كە بەپێی مادەی (28) ماددەی هۆشبەر فەرمانی دادوەری لەدژی دەرچووە و ناوبراو ڕەوانەی  دەسەڵاتە لێكۆڵینەوە كارامەكان كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان.