كۆمیسیۆن ڕاسپاردە سەبارەت بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكان دەردەكات

ناوخۆ
  • 9-10-2023, 16:41
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان میكانیزمی گۆڕینی كاندیدەكانی ڕوونكردەوە، هاوكات ڕاسپاردەی بۆ هاوپەیمانیەكانی هەڵبژاردن دەركرد.
    سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گۆڕینی كاندیدەكان بە ئاگاداركردنەوەی هاوپەیمانی یان حزب ئەنجام دەدرێت، بە پێدانی ماوەی سێ ڕۆژ بە مەبەستی گۆڕینی ئەوانەی كە دوورخراونەتەوە  و بەم شێوەیە ڕێوشوێن دەگیرێتەبەر.
    جەمیل پێشنیاری كرد كە هاوپەیمانییەكان و كاندیدەكان ڕەچاوی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بكەن و پابەندبن بەو ڕێسایانەی كە لەلایەن كۆمسیۆن و ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانەوە پەسەندكراون سەبارەت بە دووركەوتنەوە لە پارەی گشتی یان دارایی بیانی و بەكارنەهێنانی بینا و كەرەستە و ئۆتۆمبێلی دەوڵەت لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەو شوێنانەدا بێت كە لەلایەن شارەوانی بەغدا و شارەوانییەكانەوە بۆی دیاریكراون و جەختیشیكردەوە: پێویستی دووركەوتنەوە لە مەزارگە ئاینییەكان و لێدانی پۆستەر لەسەر دیوارەكان، هەروەها دووركەوتنەوە لە دانانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەسەر بنكەكانی دەنگدان، جگە لە بەكارنەهێنانی دروشمی دەوڵەت و یان كۆمیسیۆن و دووركەوتنەوە لە دروشمی تائیفی و وروژاندنی ململانێ و كەوتن، لەگەڵ پێویستی پابەندبوون بە سەقفی هەڵبژاردنەكان.