بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕەوانەکردنی پرۆژەی چوار شاری نیشتەجێبوونی نوێ بۆ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ناوخۆیی و بیانی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕەوانەکردنی پڕۆژەی چوار شاری نیشتەجێبوونی نوێ بۆ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی بیانی و ناوخۆیی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- شارەکان بریتین لە شاری جەواهیری لە بەغدا، غەزلانی لە نەینەوا، جەنائینی نوێ لە بابل و وضفاف لە کەربەلای پیرۆز.