بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری سەرۆکی پەرلەمان ، پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ سەردانی شارەکانی فوراتی ناوەڕاست ڕاسپارد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە :- ئەمرۆ "محسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگارەکانی فوراتی ناوەڕاست کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :- لەکۆبونەوەیەکدا باس لەدۆخی ناخۆشی شارەکانیان کرا بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵی کە بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە ئاوەوە، و جووتیاران پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە لە دابینکردنی پێداویستی و رووبەرووبونەوەی ئافاتەکان کشتوکاڵ، و دابینکردنی ئاو بۆ کشتوکاڵ و گەشەپێدانی ئاژەڵداری.
هەر لەمیانی کۆبونەوەکە "مەندەلاوی" لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی نوێنەر" فالح خەزعەلی" سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و ئەهوارەکانی ڕاسپارد ، بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی مەیدانی بۆ شارەکانی فوراتی ناوەڕاست و کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمی ئاو دیاریبکەن و کێشەکە و پێشنیاری چارەسەری خێرا بۆی بە ئامانجی چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی بە حکومەت .