بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەید"موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدری ، داوای خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەی ملیۆنی بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین دەکات.
سەید "سەدر" لە تویتێکدا لەسەر مەڵپەری x داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیخوازی یەکگرتوو لە گۆڕەپانی تەحریر دەکات و رایگەیاند : کە گۆڕەپانی (تەحریر) بۆ ئەوەیە دەنگی جیهاد لە پایتەختی خۆشەویستی عێراقەوە بەرزبێتەوە کە بەغدایە و بگاتە هەموو جیهان.
سەید سەدر ووتیشی : ئاڵاکانی ئیسرائیل بسوتێنن و ئاڵای فەلەستین شان بە شانی ئاڵای عێراق هەڵبکەن.
هەروەک ووتیشی :- ئەم خۆپیشاندانە بۆ ترساندنی خراپەکاری گەورەی ئەمریکایە،کە پشتیوانی تیرۆری زایۆنی لە دژی ئازیزانمان لە فەلەستین دەکات،بۆیە با خاکەکانی فەلەستین و قودسی پیرۆز بگەڕێنەوە بۆ سنووری ڕاستی خۆی لە سەرووی ڕاستییەوە .
درێژەی تویتەکەیدا سەید "سەدر" و وتی: کاتی خۆپێشاندانەکانمان هەینی داهاتووە دەبێت ، دوای نوێژی هەینی یەکگرتوو، بەبەشداری دوو ملیۆن خۆپیشاندەر لە هەموو پارێزگارەکانەوە، بۆ ئەوەی بۆ گەندەڵکاران و ستەمکاران بسەلمێنین کە بەردەوامین لە پشتیوانی چاکسازی و بەرخۆدان.