سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایانە دەکاتەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە

سیاسی
  • 9-10-2023, 15:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار، جەختی لەسەر گرنگی کاراکردنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاسا و پەسەندکردنی  کردەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ "سەرۆک کۆمار  لە کۆشکی بەغدا ،پێشوازی لە وەفدێکی  ڕەوتی تەقەدومی لە پەرلەمان بە سەرۆکایەتی "عەبدولکەریم  عەبتان جبوری" کرد و لەکۆبونەوەیەک  پێشهاتە گشتییەکانی گۆڕەپانی سیاسی باس کران.
    هەروەک جەختکرایەوە لە گرنگی کاراکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی یاساو  و پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە، لەوانەش یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و یاسای کۆمسیۆنی باڵاو چەندین یاسای دیکە  کە جەخت  لەسەر پێویستی دانانی بەرژەوەندییەکانی خەڵک بکاتەوە .
    هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا ئازادکراوەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانیان کرا، بەو پێیەی بەدەست تیرۆر و تاوانەکانی چەتەکانی داعشەوە دەناڵێنن، سەرۆکی کۆمار ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد لە پێویستی ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا بەپێی دەستوور،بە شێوەیەک کە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان و واقیعی ئابووری باشتر بکات و پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەت بکات لەم بوارەدا.