شێخ هومام حەمودی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەت دەکەن

سیاسی
  • 9-10-2023, 15:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"شێخ هومام حەمودی " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، و "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، باسیان لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت و کاردانەوەکانی “لافاوی ئەقسا کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق،  لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ "شێخ هومام حەمودی " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، پێشوازی لە "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد.
    لەدانشتنێکدا باسیان لە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ساسی و کاردانەوەکانی  لافاوی ئەقسا و کاریگەرییەکانیان لەسەر هاوکێشەو  ململانێکان کرد .
     هەروەک کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەی بە دۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی وڵات کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت و پاڵپشتیکردنی بەرنامەکەی کردەوە، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بەدەستبهێنێت و دەوڵەت بەرەوپێش ببات.