بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بۆ سبەی سێشەممە،ئاسمانی وڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە چڕییەکی مامناوەند، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات،لە باشووری ڕۆژهەڵات با خێراییەکە لە ڕۆژدا چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت،هەروەک کەش وهەوای ناوچەی باکووریش هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەی باشوور،کەش وهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بای گۆڕاو ڕوو لە باشووری ڕۆژهەڵات دەکات، خێرایی سووک و مامناوەندی دەبێت و تۆز لە هەندێکدا شوێن بەرز دەبێتەوە، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:- ئاسمانی ڕۆژی چوارشەممە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەبارەت بە کەش و هەوای ڕۆژی پێنج شەممەش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت،لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست،سەبارەت بە ناوچەکانی باکوور و باشووریش کەشوهەوا لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.