بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند:- کە لەماوەی ئەمساڵدا دەستی بەسەر نزیکەی 4 تۆن مادەی هۆشبەر داگرتوە و 12 هەزار تۆمەتباریشی بەو دۆسیە دەستگیرکردوە.
عەمید " میقداد میری حەسەن"وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە ماوەی ئەمساڵدا دەستیان بەسەر 3 تۆن و نیو لە مادەی هۆشبەر و 15 تۆن لە ماددە دەروونییەکاندا گرتوە.
وەک لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە:- ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا لەسەر دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکاندا دەستگیرکراون و سزایان بەسەردا سەپێنراوە، گەیشتووەتە نزیکەی 12 هەزار تۆمەتبار.