بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆی ئاراستەی خەڵکی ئەفغانستان کرد، بۆ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی هەژاند.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- وەزارەتی دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی ئەفغانستان دەردەبڕێت، دوابەدوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی گرتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە .
وەک بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی پێداوە:- پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکات، و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت.