بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی پڕۆژەی تۆڕی زیرەک بۆ کۆکردنەوەی پارەی کارەبا ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تۆڕی زیرەک بۆ کۆکردنەوەی پارەی کارەبا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:- سودانی بە ڕاپۆرتێکی ورددا چوویەوە کە دیدگای وەزارەتی کارەبای لەخۆ گرتبوو لەبارەی پرۆژەکە، کە پەیوەندی بە میکانیزم و کارکردنی تۆڕی زیرەکەوە هەیە کە پشت بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن دەبەستێت، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا، لەسەر پێویستەکانی پڕۆژەکە ، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیراندا بخرێتەڕوو بۆ ئەوەی بڕیارێک بدرێت بۆ جێبەجێکردنی قۆناغ بە قۆناغ، لە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەری لە پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.