بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت کۆبوونەوەی مانگانەی لەبارەی نرخی نەوت لە بارەگای وەزارەت ئەنجامدا.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە کارنامە و دۆخی بازاڕی نەوت کرا، هەروەک پێداچوونەوە بەو ڕاپۆرتانە کرا کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ئامادەکرابوون.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- نرخی نەوتەکە بەپێی داتاکانی ئێستای بازاڕی جیهانی دانراوە، هەروەک کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی "باسم محەمەد " بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنان و "عیزەت سابیر " بریکاری وەزارەت کاروباری غاز و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت و ژمارەیەک بەرپرس لە بەشەکانی وەزارەت و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بەرێوەچوو.