بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شياع سودانی" سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراقی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بەئامادەبونی "هیام عەبود یاسری"وەزیری پەیوەندییەکان و "عەلی موئەیەد " بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ئەم دوو دامەزراوەیە پێشکەشی دەکەن، و ڕێگاکانی پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان، و تیشک خستنە سەر دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانیان، و لابردنی هەموو ئەو شتانەی کە کاریگەرییان لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان هەیە بۆ هاوڵاتیان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داڕشتن و لێکۆڵینەوەی پلانەکان کرا بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود لەم کەرتەدا، چونکە نوێنەرایەتی سەرچاوەیەکی دارایی گرنگ دەکات کە بەشدارە لە زۆرترین داهات کە حکومەت لە جێبەجێکردنی ئەولەویەت و پێکهاتەکانی بەرنامەی کارەکانیدا بەکاردەهێنێت.