بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە "ئیبراهیم ڕەئیسی"سەرۆک کۆماری ئێران ،دووپاتی کردەوە کە هاوکێشەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و سەرکەوتن بۆ گەلی فەلەستین دەبێت.
رەئیسی لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەک لە " ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و "زیاد نخالە"ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی.
ڕەئیسی ئەوەی خستەروو:- کە جیهان شایەتحاڵی ئەو ڕاستییە یە کە درێژەدان بەو نادادپەروەرییەی کە بەسەر گەلی فەلەستین سەپێنراوە و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان بەردەوام نابێت.
رەئیسی ووتیشی:-ئێران پشتیوانی و بەرگری لەمافی ڕەوای گەلی فەلەستین دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێ زایۆنیستەکان و لایەنگرانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت بەهۆی مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.
وەک ڕەئیسی ووتی: هاوکێشەکە گۆڕاوە، ئەگەر زایۆنیەکان شەڕ هەڵگیرسێنن، زیانیان پێدەگات و سەرکەوتن بۆ گەلی فەلەستینی هاوپەیمان دەبێت.