بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،داوای دادپەروەری بۆ شەهیدان و بریندارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات، بەجۆرێک مافەکانیان یەکسان بێت لەگەڵ باقی پێکهاتە ئەمنییەکانی تر .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ یەکشەممە"محسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،بۆ ئاگاداربون لەبارودۆخەکانیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک برینداری هێزەکانی حەشدی شەعبی.
لەو میانەیەدا "مەندەلاوی" داوای کرد دادپەروەری بۆ شەهیدان و بریندارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بێتەدی، و یەکسانبکرێت لەگەڵ براکانیان لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و باقی پێکهاتە ئەمنییەکان لە ماف و شایستەکانیان ، کە ڕۆڵی گەورەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و گەیشتن بە سەقامگیری لە وڵاتدا بینیوە .
هەروەک داوایەکی ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان کرد لە هەریەک لە لیژنەکانی (شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی و هەروەها لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی) کەلێکۆڵینەوە لە یاساکانی تابەت بەو پرسە بکەن بۆ ئەوەی ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکرێت.