بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران و شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی ،پێداگرییان کرد لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی جدی بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان لەسەر ناوچەکانی فەلەستین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ "شا عەبدوڵڵای دووەم " پاشای شانشینی ئوردنی هاشمی، گفتوگۆی کرد لەبارەی ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕوودەدەن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانەی پەیوەندەیەکە ، هەردوولا جەختیان لە گرنگی یەکگرتوویی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی بەپەلە کردەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدات،هەروەک جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن رژێمی زایۆنی پشتگوێ خراوە و درێژەدان بە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرەو گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان کە قودس وەک پایتەختی فەلەستین تەئکیدی لەسەر کرایەوە.