بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری، دەستگیركردنی 8 داواكراوی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دراوی بیانی و مادەی هۆشبەر لە دوو پارێزگا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی دیوانییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان دوو بازرگان و بەكارهێنەران مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر كە لەبەردەستیاندا بوو لە دیوانیە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە هەروەها مەفرەزەكان توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن كە بە دراوی بیانی بازرگانییان دەكرد، بە پێچەوانەی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی لە ڕێگەی بوونیانەوە لە پارێزگاكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی، توانیان دوو تۆمەتباری ڕەگەزنامەی بیانیش لە بەغدا دەستگیربكەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی بیانیان دەهێنایە ناو وڵات، بەپێی ئەو دوو فەرمانی دەستگیركردنیان لە دژی دەرچووە لەگەڵ ماددەی (6)ی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤ، لەكاتێكدا لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستگیركران و بەپێی دوو فەرمانی دەستگیركردن كە دەرچووە، دوو كەسی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەتۆمەتی بازرگانیكردن و پەرەپێدانی ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچەی مەنسور لەبەغدا دەستگیركراون لە دژی ئەوان (28) لەلایەن یەكێك لە دادگا پەیوەندیدارەكانەوە لەوێ ڕادەستی دەسەڵاتە یاساییە پەیوەندیدارەكان كران.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست