بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، شێخی ئەزهەر ئەحمەد تەیب لە مانگی یەكی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكات.
سەحاف بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەحمەد نایف ڕەشید دولەیمی باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە و نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ جەنابی شێخی ئەزهەر ئەحمەد تەیب كۆبوونەوە لە بینای شێخایەتی ئەزهەر.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەسەر بنەمای ئەو بانگهێشتنامەیەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناردویەتی هەردوولا وردەكاری سەردانەكەی داهاتووی جەنابی شێخ بۆ بەغدایان تاوتوێكرد لە مانگی یەكی داهاتوودا.
لای خۆیەوە جەنابی شێخی ئەزهەر بەگوێرەی بەیاننامەكە ڕایگەیاندووە : عێراق وڵاتێكی گرنگە لە جیهانی ئیسلامیدا و ئاماژەی بەوەشكرد : گەلی ڕەسەنی عێراق توانییان بەسەر تاقیكردنەوەی خۆیاندا زاڵ بن و لەسەر پێی خۆیان بوەستن سەرەڕای هەموو ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕوویان بووەوە.