سەلاحەدین - INA- فلەیح عوبەیدی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی،ڕایگەیاند كە زیاتر لە 91 هەزار خێزان لە پارێزگای سەڵاحە دین بە كۆمەكی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : دەرگای ناڕەزایەتی بۆ ئەو خێزانانە كراوەتەوە كە داتاكانیان پێدەچێت لە سەرووی هێڵی هەژارییەوە بێت.
ئەسەدی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاری سەڵاحەدین سازكرد ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانانەی لە سەڵاحەدین كۆمەكی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە گەیشتووەتە 91 هەزار و 262 خێزان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیە بەرزترین ژمارەیە كە پێی گەیشتووە و ئەو خێزانانەی لە پارێزگاكەدا جێگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتەكە توانیویەتی نزیكەی 30 هەزار و 703 خێزان لە سەڵاحەدین بگرێتەوە لە سەرەتای دەستبەكاربوونمانەوە لە حكومەتی نوێ.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ژمارەی ئەو خێزانانەی داوای بەشداریكردنی ئەلیكترۆنییان لە پارێزگاكەدا كردووە گەیشتووەتە 109 هەزار و 284 كەس، بەو پێیەی ڕێكارەكانی توێژینەوەی كۆمەڵایەتیمان بۆ نزیكەی 104 هەزار و 284 خێزان تەواوكردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: وەزارەت ژەمی پێنجەم و تەواوكەرەكەی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی 3060 خێزان بە كۆمەكی پاراستنی كۆمەڵایەتی لەخۆبگرێت و ڕایگەیاند : دەرگای ناڕەزایەتی كراوەیە بۆ هەموو ئەو خێزانانەی كە داتاكانیان لە سەرووی هێڵی هەژارییەوەیە بۆ نزیكەی 6،621 خێزان لە پارێزگاوە.