بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستگیركردنی گەشتیارێكی بیانی كە حەبی مادەی هۆشبەری پێبوو لە دەروازەی سنووری زڕباتیە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: دەستەی دەروازە سنوورییەكان بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە تێپەڕبوونیان لە بەندەرەكانیدا، بەو پێیەی گەشتیارێكی ڕەگەزنامەی بیانی دەستی بەسەردا گیرا بە هەڵگرتنی حەبی مادەی هۆشبەر لە جۆرە جیاوازەكان كە بە گشتی (585) حەب.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستبەسەرداگرتنەكە لەلایەن بەشی دژە ماددە هۆشبەرەكان و هێزی پاراستنی بەندەر و مەفرەزەی ماددە هۆشبەرەكانی پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە پێش ئەوەی بچنە هۆڵی سەرنشینەكان (هاتن).
لە درێژەی قسەكانیدا: لیژنەیەك پێكهێنرا ڕاپۆرتی دەستگیركردنی دروست ڕێكخرا تۆمەتبارەكەش ڕەوانەی بەشی كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانی بەدرا كرا بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بگرێتەبەر.