نەجەف – ا ه ع لە پارێزگای نەجەف، ئەمرۆ شەممە، بە پشتیوانی نەتەوەیەكگرتوەكان و ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران نوسینگەی پێكەوە ژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی كرایەوە. لای خۆیەوە عەمار عیساوی نوێنەری ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" ئەو نوسینگەیە هەوڵی پتەوكردنی یەكێتی نیشتمانی لە نێوان پێكهاتەكانی گەلی عێراق دەدات، لەگەڵ تێپەڕاندنی ناكۆكیەكان لە دوای قۆناغی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش". عیساوی وتیشی "نوسینگەكە كاردەكات لەسەر رەخساندنی ناسنامەی نیشتمانی و پاراستنی خاك و گەلی یەكێتی عێراق و بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوە و پشتیوانیكردن لەدەسەڵاتی یاسا".