بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان و باڵیۆزی لوبنان عەلی ئەدیب حەبحاب تاوتوێی بەدواداچوونی دۆسیەی هاووڵاتیانی لوبنانیان كرد لە دادگاكانی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بەدهست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان پێشوازی لە عەلی ئەدیب حەبحاب باڵیۆزی لوبنان كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاووڵاتیانی لوبنانی كراوە كە پێشكەشی دادگاكانی عێراق كراون.