دەستەی ڕاگەیاندن: حكومەت گرنگییەكی ناوازەی بۆ ئازادی ڕاگەیاندن و ئاسانكاری بۆ كاری ڕۆژنامەوانی نیشانداوە

ناوخۆ
  • 8-10-2023, 11:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن پشتڕاستی كردەوە كە حكومەت گرنگییەكی ناوازەی بۆ ئازادی ڕاگەیاندن و دابینكردنی ئاسانكاری بۆ كاری ڕۆژنامەوانی نیشانداوە.
    سەرۆكی دەستەكە عەلی موئەیەد لە وتارێكدا كە لە كۆنفرانسی سەنتەری جنێڤ بۆ سیاسەتی ئەمنی (GCSP) لە سویسڕا پێشكێشكرا و لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ەوە به‌شێكی وه‌رگرتووه‌ تێدا ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق بە نوێنەرایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گرنگییەكی ناوازەی بۆ ئازادی میدیا و دابینكردنی هەموو ئاسانكارییەكی پێویست بۆ كاری ڕۆژنامەوانی لە عێراقدا نیشانداوە  بەباوەڕبوون بە ڕۆڵی گرنگی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و گەشەپێدان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری لێبوردەیی و بڵاوكردنەوەی ئازادییەكان و پابەندبوون بە پرەنسیپە بەرزەكانی دیموكراسی و هەروەها ستایشكردنی میدیای عێراقی و قوربانییە گەورەكانیان لە پێشخستنی دیموكراسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەیشتن بە هاوسەنگی كۆمەڵایەتی كرد.
    موئەیەد پێداچوونەوەی بە پەرەسەندنی ئازادییەكانی میدیا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری لە ساڵی 2003 كرد و ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن بۆ زیاتر لە 300 دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی و نووسینگەی ڕاگەیاندن بەرزبووەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر كەمی دامەزراوەكانی سەردەمی ڕۆژانی ڕژێمی پێشوو، كە هەموویان پەیوەست بوون بە رژێمەكە لەو كاتەدا.
    ناوبراو ئاماژەی بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ بەهێزكردنی ئازادی ڕاگەیاندن لە وڵاتدا و هاوكارییە گەورەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە نوێنەرایەتی دكتۆر فایق زێدان سەرۆكەكەی و دەركردنی كۆمەڵێك ڕێنمایی لە چوارچێوەی دابینكردنی كەشوهەوای سەلامەت بۆ ڕۆژنامەنووسان بۆ كاركردن و ئەنجامدانی كارەكانیان بە ئازادی بەپێی دەستووری عێراق.
    سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ڕۆڵی گرنگی ڕاگەیاندنی عێراق لە پێشخستنی بەشداریی مەدەنی و یەكپارچەیی و سەروەری دەوڵەت و یاسا و هەروەها پاڵپشتیكردنی گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕێگەی كۆمەڵێك دەستپێشخەریی هەماهەنگی كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لە نێوان میدیاكاندا پەسەند كراون لە لایەك و دامەزراوە فەرمییەكان لە لایەكی ترەوە.