بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور نیمچەهەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە بەشەكانی باكووری و پلەكانی گەرما بەراورد لە ڕۆژانی پێشوو نزیكە لە سەرانسەری وڵاتدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست، هاوكات لە ناوچەكانی باكور كەشوهەوای نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە بارانبارینی پەرش و بڵاو كە ڕەنگە هەندێك جار ڕەشەبا بێت و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك دادەبەزن، لەكاتێكدا لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
ڕوونیشیكردەوە : كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو سەبارەت بە ناوچەی باشوور كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و كەمێك نزمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە سەرووی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور بەرزدەبنەوە، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باشوور.