سودانی و سیسی جەخت لەسەر گرنگی یەکگرتوویی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی دەکەنەوە لەبارەی دۆخت فەلەستینییەکان

سیاسی
  • 7-10-2023, 22:02
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "عەبدولفەتاح سیسی"سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی، جەختیان لە گرنگی یەکگرتوویی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی کردەوە  سەبارەت بە دۆخی فەلەستینییەکان .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاند :- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "عەبدولفەتاح سیسی " سەرۆکی کۆماری عەرەبی میسر،دواین پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ناو خاکەکانی فەلەستینی تاوتوێکرد.
    وەک بەیاننامەکە  ئاماژەی پێداوە:- لە میانەی ئەو پەیوەندییە، گرنگی و  یەکگرتوویی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی گەلی فەلەستین کە دۆخەکە  بەرەوڕووی چییە و جەخەت لە بەرگریکردن لە پیرۆزییەکان و ئاسایش و مافە ڕەواکانیان کرایەوە ، کە لەلایەن هێزی داگیرکەری  زایۆنییەوە پێشێل کراوە
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:-هەر لە پەیوەندیەکەدا هەردوو سەرۆک جەختیان لە پێویستی بەپەلە کردەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی زیاتر، کە دەرئەنجامەکانی کاریگەریی جددی لەسەر ناوچەکە دەبێت، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی بگێرێت لە وەستاندنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی و کارکردن بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی فەلەستین بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە لەسەر خاکەکەیان بژین.