بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ،پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا،لە ئەنقەرە کۆبویەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد، هەروەک پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.