مەندەلاوی پیرۆزبایی ئۆپراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا دەكات: كاردانەوەیەكی سروشتییە بەرامبەر بە تاوانەكانی داگیركاری زایۆنیستی

سیاسی
  • 7-10-2023, 20:09
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ شەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، پیرۆزبایی لە خەڵكی فەڵەستین كرد بەبۆنەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا"، و تەئكیدیكردەوە: كە كاردانەوەیەكی سروشتییە بەرامبەر بە تاوانە بەردەوامەكانی داگیركاری زایۆنیستی، و بەردەوامبوونی لە پیسكردنی پیرۆزییەكان.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا” كە ئەمڕۆ لە لایەنە خۆڕاگرەكانی فەڵەستینەوە ئەنجامدراوە، كاردانەوەیەكی سروشتییە بەرامبەر بە تاوانە بەردەوامەكانی داگیركاریی زایۆنیستی و بەردەوامیی لە پیسكردنی شوێنە پیرۆزەكان و دڕندەیی لە سەركوتكردنی نوێژخوێنان و ڕشتنی خوێنی موسڵمانان و مەسیحییەكان لە قودس و كەناری ڕۆژئاوا و شوێنەكانی تر.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پیرۆزبایی لە گەلی فەڵەستین و خۆڕاگرییان دەكەین بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەیە، هەروەها داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد “قسەی خۆیان هەبێت و لە خەندەقەكانی عەرەبییەت و برایەتی لەگەڵ خەڵكی فەلەستین بوەستن، هەروەك هەڵوێستێكی بەهێزیان هەبێت سەبارەت بە هێرشە دووبارەكان بۆ سەر پیرۆزییەكان و ماڵە سەلامەتەكانی برا فەڵەستینییەكانمان لە قودس و لە شوێنەكانی تر.