بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتی كۆمار داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە "مافی فەڵەستینییەكان" بپارێزێت، و هاوكات هەڵوێستی پتەوی عێراق سەبارەت بە پرسی فەڵەستین دووپاتكردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:
ئێمە هەڵوێستی توندی عێراق دووپاتدەكەینەوە سەبارەت بە پرسی فەلەستین بە شێوەیەك كە ڕەنگدانەوەی پشتیوانی تەواوی خەڵكی فەڵەستین بێت لە بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواكانیان، و بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەیە دەكەین كە لە دژی ئەوان ئەنجام دراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و دەستەبەركردنی مافە ڕەواكانی گەلی فەڵەستین.