بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، وادەی دەنگدانی لەسەر یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دیاریكرد، هاوكات چارەنووسی 3 یاسای ئاشكراكرد.
ئەندامی لیژنەكە حسێن هاشم عامری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران دوای تەواوكردنی سەرجەم سەرنجەكانی حكومەت و پەرلەمان ئامادەیە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق پەسەند بكات،و وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوو دەنگ لەسەر یاساكە دەدرێت.
سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، عامری ئاماژەی بەوەدا: كە لیژنەكە زۆر كاری كردووە بۆ تەواوكردنی یاساكە، و بۆ خوێندنەوەی دووەم لە پەرلەمان دەخرێتەڕوو.
وتیشی: چەندین یاسای گرنگ دەتوانرێت لە پەرلەمان تەواو بكرێن و دەنگیان لەسەر بدرێت، وەك هەمواركردنەوەی یاسای بەرنگرابوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ژمارە 50 ی ساڵی 2017 و یاسای تاوانە ئەلیكترۆنییەكان.