بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت داوای لە كۆمكاری عەرەبی كرد بەپەلە كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی دۆخی فەلەستین.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا رایگەیاند :" عێراق هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی وەک گەل و حکومەت بەرامبەر بە پرسی فەلەستین دووپاتدەکاتەوە، وە هاوشانی گەلی فەلەستین دەوەستێت لە بەدیهێنانی خواستەکانیان و بەدەستهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانیان، نادادپەروەری و دەست درێژی کردنە سەر ماف ناتوانێت ئاشتییەکی بەردەوام بەرهەم بهێنێت".
عەودای ئاژماژەی بۆ ئەوەیش كرد " ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ئەمڕۆ لەلایەن گەلی فەڵەستینەوە ئەنجام دەدرێن دەرئەنجامی سروشتی ئەو سەرکوتکردنە ڕێکخراوەییە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەستی دەسەڵاتی داگیرکاری زایۆنیستی ڕووبەڕووی بوونەتەوە، کە هەرگیز پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان نەبووە، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاو بنێن بۆ کۆتایی هێنان بەو پێشێلکارییە مەترسیدارانە و کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی خەڵکی فەڵەستین کە تاکوو ئێستا دەناڵێنن بەدەست داگیرکاری و سیاسەتەکانی جیاکاری ڕەگەزی و گەمارۆدانەوە لەگەڵ دەستدرێژی کردنە سەر پیرۆزی و پێشێلکردنی بەها و بنەماکانی مرۆییەوە".
هەر بەپێی راگەیندراوەكە وتەپێژی حكومەتی عێراقی :" هۆشداری دەدەین لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ناو خاکی فەڵەستین، چونکە ڕەنگدانەوەی دەبێت لە سەر سەقامگیری ناوچەکە، هەروەها داوا لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دەکەین بەپەلە کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی بارودۆخی مەترسیدار لە خاکی فەڵەستین".