INA
ئەمڕۆ شەممە، سوپای داگیركەری ئیسرائیل دانی بەوەدانا كە بەرخۆدانی فەلەستین ٧ شوێنی نیشتەجێبوونی سنووری لەگەڵ كەرتی غەززە كۆنترۆڵ كردووە.
دەزگای پەخشی گشتی ئیسرائیل رایگەیاند: "چەكدارەكان دەستیان بەسەر بنكەی پۆلیسی سدێرۆتدا گرت، ژمارەیەك كەسیش برینداربوون"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان چەكدارەكان و سەربازانی سوپای داگیركەری ئیسرائیلدا دەكرێت".
ئەمڕۆ شەممە، مەحمود عەباس، سەرۆكی فەلەستین جەختی لەسەر مافی بەرگریكردنی گەلی فەلەستین كردەوە.
سەرۆك كۆماری فەلەستین سەركردایەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كرد كە ژمارەیەك بەرپرسی مەدەنی و ئەمنی لەخۆ گرتبوو، هاوكات بوو لەگەڵ ئەو هێرشانەی حەماس لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە دەستیپێكرد.