هێرشەكەی ئەمڕۆی جەنگەوەرانی فەلەستین بەرپرسێكی فەلەستینی كوژرا و یەكێكی تریشی بریندار بوو

جیهانی
  • 7-10-2023, 14:31
  • +A -A

    بەدواچوون -INA
    ئەنجوومەنی ناوچەیی بۆ ناوچە سنوورییەكانی ئیسرائیل لە باكووری ڕۆژهەڵاتی كەرتی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، سەرۆكەی ناوچەكە لە كاتی هێرشەكە لەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستین كوژراوە.
    ئەنجوومەنی ناوچەیی لە قەوارەی زایۆنیستی ڕایگەیاند: “سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوچەیی ئۆفەر لیپشتاین لە كاتی هێرشەكەلەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستین كوژرا”.
    لەلایەكی دیكەوە، میدیاكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند كە فەرماندەی ناوچەی باشوور لە قەوارەی زایۆنیستی، ئەمیر كۆهین بە سوكی بریندار بووە.
    بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، باڵی چەكداری بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین، حەماس، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی “ تۆفان ئەقسا”ی ڕاگەیاند كە بریتی بوو لە هێرشی مووشەك و دزەكردنی بەرخۆدان بۆ ناو خاكەكانی داگیركراو لەلایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە.
    ئەمڕۆ شەممە، مەحمود عەباس، سەرۆكی فەلەستین جەختی لەسەر مافی بەرگریكردنی گەلی فەلەستین كردەوە.
    سەرۆك كۆماری فەلەستین سەركردایەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كرد كە ژمارەیەك بەرپرسی مەدەنی و ئەمنی لەخۆ گرتبوو، هاوكات بوو لەگەڵ ئەو هێرشانەی حەماس لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە دەستیپێكرد.