بەغدا - INA
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ، ئەمڕۆ شەممە، پشتیوانی لە مافی فەلەستینییەكان بۆ خاك و دەوڵەتەكەیان دووپاتكردەوە.
عەبادی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (بڵاویكردەوە، راگەیاندووە: ئێمە پشتیوانی لە مافی فەلەستینییەكان دەكەین بۆ خاك و دەوڵەتەكەیان و مافی بەرەنگاربوونەوەی داگیركاری و گەیشتن بە ئازادی و سەروەری.
عەبادی وتیشی: داگیركاریی زایۆنیستی بۆ سەر فەلەستین پێشێلكردنی مافی گەلان و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكانە. پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافی فەلەستین بكات و داگیركەر ناچار بكات چۆڵ بكات. مێژوو سەلماندوویەتی كە داهاتوو هی گەلانە و مافەكانیان دژی هەموو داگیركەرێكە ، قۆرخكار و ستەمكار."
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد