بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ریخكراوی بەدر، داوای لە گەلانی ئیسلامی و عەرەب كرد كە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە ئەستۆ بگرن بۆ ئەوەی بە تەواوی لەگەڵ گەلی فەلەستین بوەستن.
عامری ، لە راگەیندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: “بە هەموو هەستێكی شانازی و شەرەفەوە، بەدواداچوونمان بۆ هەواڵی شۆڕشی بەهێزی فەلەستین كرد، كە بەرجەستەی ئۆپەراسیۆنی قارەمانانەی (تۆفانی ئەقسا) بوو، گوزارشتمان كرد هاودەنگی تەواومان و ئامادەیی پشتڕاستكراوەمان بۆ پشتگیریكردن لە گەلی خۆشەویست لە فەلەستین لەسەر ڕێگای گەڕاندنەوەی مافە پێشێلكراوەكانیان.” .
ئەمینداری رێكخراوی بەدر داوای لە گەلانی ئیسلامی و عەرەب كرد كە "بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان هەڵبگرن بۆ ئەوەی بە تەواوی لەگەڵ گەلی فەلەستین بوەستن و لە هەموو ئاستەكاندا پشتیوانیان بكەن بۆ درێژەدان بە خەبات و گەیشتن بە ئامانجەكانیان كە بریتین لە گەڕاندنەوەی خاكەكەیان و ڕزگاركردنی پیرۆزییەكانیان".