مەندەلاوی پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان دەكات بە بۆنەی جەژنی جەماوە

سیاسی
  • 7-10-2023, 13:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، بەبۆنەی جەژنی (جەما) پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان كرد.
    مەندەلاوی، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: “بەبۆنەی جەژنی (جەما)، پیرۆزبایی و گەرم ئاراستەی براكانمان لە گەلی ئێزیدی دەكەم”، هیوای “ئاسایشی هەمیشەیی”یان بۆ دەخوازم لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی گەلی بەڕێزمان لە ژێر چەتری عێراقدا، 
    مەندەلاوی "پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانانی بۆ هەر هەوڵێك كە ئامانج لێی كۆتاییهێنان بە پرسی ژنانی ڕفێنراو و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان و باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكانیان دووپاتكردەوە".