INA
ئەمڕۆ شەممە، قەوارەی زایۆنی كوژرانی ٢٢ سەرباز و هاوڵاتی و برینداربوونی ٥٤٥ كەسی دیكەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی تۆفان ئەقسا كە لە لایەن بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی داگیركاری دەستیپێكرد، ڕاگەیاند.
پێشتریش هەر ئەمڕۆ، سوپای داگیركەر دانی بەوەدانا كە بەرخۆدانی فەلەستین ٧ شوێنی نیشتەجێبوونی سنووری لەگەڵ كەرتی غەززە كۆنترۆڵ كردووە.
دەزگای پەخشی گشتی ئیسرائیل ڕایگەیاند: “چەكدارەكان دەستیان بەسەر بنكەی پۆلیسی سدێرۆتدا گرت و ژمارەیەك كەسیش بریندار بوون”، ئاماژەی بەوەشكرد كە “ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان چەكداران و سەربازانی سوپای قەوارەی زایۆنیستیدا ڕوودەدات”.
ئەمڕۆ شەممە، مەحمود عەباس، سەرۆكی فەلەستین جەختی لەسەر مافی بەرگریكردنی گەلی فەلەستین كردەوە.
سەرۆك كۆماری فەلەستین سەركردایەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كرد كە ژمارەیەك بەرپرسی مەدەنی و ئەمنی لەخۆ گرتبوو، هاوكات بوو لەگەڵ ئەو هێرشانەی حەماس لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە دەستیپێكرد.
ئاژانسی "وەفا"ی فەلەستینی ڕایگەیاندووە، عەباس "پێویستی دابینكردنی پاراستن بۆ گەلەكەمان" ئاراستەی كردووە، جەختی لەسەر "مافی گەلی فەلەستین بۆ بەرگریكردن لە خۆیان لە بەرامبەر تیرۆری دانیشتووان و هێزە داگیركەرەكاندا" كردووەتەوە.
هەروەها وتیشی "هەموو شتێكی پێویست بۆ بەهێزكردنی خۆڕاگری و قارەمانییە گەلەكەمان لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی كە لەلایەن چەتەكانی داگیركەر و دانیشتوانی ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێن".
ئاژانسی وەفا ئاماژەی بەوەدا كە مەحمود عەباس سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی سەركردایەتی فەلەستینیش دەكات.