بەغدا - INA
"شێخ قەیس خەزعەلی" سكرتێری بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، ئەمڕۆ شەممە، وتی: بەرخۆدانی فەلەستین دڵی باوەڕداران و خۆڕاگرانی ئازاد گەرم كرد.
شێخ خەزعەلی لە تویتەكەیدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە ئاماژەی بەوە كردووە: “دڵمان و دڵی هەموو باوەڕداران و جەنگاوەران بەرخۆدانی ئازاد لە هەموو بەشەكانی زەوی لە بەیانییەوە بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ( تۆفانی ئەقسا)، و هەڵكوتانە سەربازە داگیركەرە قۆرخكارەكان و ئۆپەراسیۆنەكانی دەستبەسەرداگرتن و هەروەها هێرشە مووشەكییە بێكۆنتڕۆڵەكان.سەركەوتنێكی بێ وێنە بۆ قارەمانانی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین لە بەرامبەر گردبوونەوەی دوژمنی داگیركەری زایۆنی كە بێدەسەڵات بووە لە بەرامبەر ئازایەتی و قارمانێتی و بەرخۆدانی گەلی فەلەستین.
شێخ خەزعەلی: زمانمان دوعای سەركەوتن و تۆڵەسەندنەوەتان بۆ دەكات و دڵمان بە هەر فیشەك، گوللە و مووشەكێك كە لە لایەن ئێوەوە ئاراستەی قەوارەی داگیركەری زایۆنیستی، كە لە تاوانەكانی بەرامبەر بە فەلەستینی بەردەوام بووە، بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان لێدەدات ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریكردنی وردی ڕووداوەكان، ئامادەكاری و نەك بینەران."