بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیكردەوە عێراق خاوەنی سامانێكی غازی زۆری هەیە، بەڵام پێویستی بە كاتی هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی گونجاو وەبەرهێنانی تێدا بكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە ڕەوتی هاوردەكردنی غازی توركمانستان لە چوارچێوەی دیدگا و ستراتیژی حكومەتدایە بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی هاوردەكردنی غاز.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران عێراق پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری غاز لە توركمانستان مەقسەد بابایێڤ و شاندی یاوەری كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرا، ڕێگاكانی پەرەپێدانیان، هەروەها پتەوكردنی چوارچێوەی هاریكاری لە بواری وزە و غازدا، كە گەیشتە لوتكە بە واژۆكردنی یاداشتێكی هاوبەشی لێكتێگەیشتن بۆ هاوردەكردنی غازی توركمانستان بۆ عێراق، بۆ دابینكردنی پێداویستی وێستگەكانی بەرهەمهێنان و سیستەمی كارەبا لێیەوە، وەك بڕیارە شاندێكی عێراقی لە بیست و پێنجی ئەم مانگەدا دەچێتە توركمانستان بۆ واژۆكردنی گرێبەست.
سودانی پیرۆزبایی خستە سەر ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی غازی توركمان بۆ دابینكردنی غاز.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە : كە حكومەت گرنگییەكی زۆری بە كەرتی وزە لە عێراق داوە و كردوویەتی بە یەكێك لە ئەولەویەتە دیارەكانی خۆی و بنەمایەك بۆ پەرەپێدان و هەمەچەشنكردنی ئابووری و پەرەپێدانی باقی كەرتە گرنگەكان.
ڕوونیشیكردەو: عێراق سامانێكی زۆری غازی هەیە، بەڵام پێویستی بە كاتە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی گونجاو وەبەرهێنانی تێدا بكات، دوای ئەوەی ساڵانێك لەم بابەتە درەنگ بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕەوتی هاوردەكردنی غازی توركمانستان لە چوارچێوەی دیدگا و ستراتیژی حكومەتدایە بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی هاوردەكردنی غاز، هەروەها هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وزە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی كاركردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
لای خۆیەوە بابایڤ سڵاوی سەرۆكی توركمانستانی گەیاندە سەرۆك وەزیران، جەختی لەسەر ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان عێراق و توركمانستان لە بوارە جیاجیاكاندا، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەرژەوەندی گەلەكانیان بەدەست دەهێنێت.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە