كەش و هەوای عێراق: دابەزینی پلەكانی گەرما و ئەگەری باران بارینی پەرشوبڵاو

ناوخۆ
  • 7-10-2023, 12:47
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما و ئەگەری بارانبارین دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما لە دوێنێ نزیك دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و نەجەف و دیوانیە 35، سلێمانی 30، كەركوك، موسڵ، سەلاحەدین 32، كەربەلای پیرۆز ، بابل و دیالە 34 ساڵە و بەسڕە 40 پلە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە دەڤەری ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، لە دەڤەری باكور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە دەڤەری باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ڕوونیشیكردەوە: رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو لە دەڤەری باكوور، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێتەوە و لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت لە باكور و ناوچەكانی باشوور و پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك دادەبەزن.