سەرۆك وەزیران وەزیری دەرەوەی ڕاسپارد پەیوەندی بە هاوتا توركیەكەیەوە بكات بۆ چالاككردنی لیژنە ئەمنیە دوو قۆڵییەكان

ئەمنی
  • 5-10-2023, 22:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی ڕاسپارد كە پەیوەندی لەگەڵ هاوتا توركیەكەیدا ئەنجام بدات بۆ چالاككردنی لیژنەكانی ئاسایشی دوو قۆڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئاسایشی سنوور.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە زاری وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوای یەحیا ڕەسوڵ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەكە.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پێشكەوتنەكانی بارودۆخی ئاسایشی وڵات و هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە كرا لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو و ڕاونانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
    هەروەها لە میانەی لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دامەزراندنی سیستەمێكی زانیاریی تۆكمە و یەكگرتوو بۆ دادپەروەری تاوانكاری كرا، بە پشتیوانی داتابەیسێك كە ئەرشیفی دادوەری لەخۆدەگرێت بەگوێرەی ستاندەرە نێودەوڵەتییە پەسەندكراوەكان، كە لە ڕێگەیەوە بەدواداچوون بۆ جوڵەی ئەو كەسانە دەكرێت كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانێكی دیاریكراو و بە شێوەیەك لەگەڵ ستانداردەكانی دادپەروەری تاوانكاریدا بگونجێت، بە مەبەستی پشتگیریكردن لە بەدەستهێنانی دەسەڵاتی دادوەری دادپەروەرانە و خێرا، و بۆ ئەوەی پشتگیری لە بەدەستهێنانی دەسەڵاتی دادوەریی دادپەروەرانە و خێرا بكات، بە شێوەیەك كە دڵنیا بێت لە كورتكردنەوەی پرۆسەكان و یارمەتی كەمكردنەوەی تێچوون و كورتكردنەوەی كات بدات.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێككەوتنی ئاسایشی هاوبەشی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا تایبەت بە پاراستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات، كە پاش سەردانی شاندێكی عێراقی بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاران بەڕێوەچوو، و لە سەردانەكەدا تاوتوێی تەواوی هەماهەنگی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران كرا لەسەر بنەمای دراوسێیەتییەكی باش، هەردوولا دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە، بە تایبەتی پاراستنی سنوور لە لایەن هەردوو وڵاتەوە و ڕێگریكردن لە دەركەوتنی چەكداری بە درێژایی سنورەكە.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ چەندین وڵاتی دراوسێدا، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دەرەوەی ڕاسپارد كە پەیوەندی لەگەڵ هاوتا توركیەكەیدا ئەنجام بدات بۆ چالاككردنی لیژنەكانی ئاسایشی دوو قۆڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئاسایشی سنوور.
    هەروەها ئەنجومەنەكە چەند بابەتێكی دیكەی لە بەرنامەی كاردا تاوتوێ كرد و ڕێوشوێنی پێویستی سەبارەت بەو بابەتانە گرتەبەر.