بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی سیاسی كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نارووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی كۆبووەوە.
ئاشكراشیكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند دۆسییەكی سیاسیان كرد و گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەك ڕێوشوێنی یاسادانان و جێبەجێكردن كرد و جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان بە شێوەیەك كە پاڵپشتیی لە كاری حكومەت بكات و پشتیوانی بێت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و پەیپەری ڕێكەوتنی سیاسی.