بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی پاڵپشتی بۆ خولی پیشەگەر و هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد بۆ ئامادەكردنی ڕێگاكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال كۆبووەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران، ئاماژەی بە ئامادەیی حكومەت كرد بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو سەختییانەی بەردەم یەكێتییە، هەروەها بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی سەركەوتن بۆ تیپەكانی نیشتمانی، جگە لە ئامادەكردنی هەموو ئامرازەكانی پاڵپشتی بۆ خولی پیشەگەر و یانەكان و هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە مۆندیالی 2026، و وتیشی: سەركەوتن لە ڕێگەی هەوڵی هاوبەش بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریكراوەكان بەدەست دێت.
لای خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ، عەدنان درجال، سوپاسێكی زۆری خۆی بۆ پاڵپشتی سەرۆك وەزیران و هەوڵەكانی بۆ پشتیوانی بەردەوامی كارەكانی یەكێتیەكە پێشكەش كرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە درجال ڕوونكردنەوەیەكی وردی پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كرد سەبارەت بە ستراتیژی كاری یەكێتیەكە بۆ ماوەی داهاتوو، هەروەها و لێكۆڵینەوەیەكی سەبارەت بە دامەزراندنی خولی پیشەگەرانە و خولی پلە یەك لە وەرزی داهاتوودا پێشكەش كرد، و هاوتەریب لەگەڵ دیدگای حكومەت كە ئامانجی پاڵپشتیكردنی یانەكانە بۆ سەركەوتن و بەرەو پێشەوە لە خولی پیشەگەرەكاندا، بەو پێیەی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە باشتركردنی پێگەی تۆپی پێی عێراقدا دەهێنێتە ئاراوە، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاستی تۆپی پێی نیشتمانی دەبێت لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەكاندا.
درجال جەختی لەوەشكردەوە: خولی پیشەگەری یەكەم وێستگەیە كە ئاسۆی جیاواز دەكاتەوە كە خزمەت بە تۆپی پێی عێراق دەكات لە درێژخایەندا، بەتایبەتی كە سەرۆك وەزیران گرنگی بە پڕۆژەی خولی پیشەگەرانە و سەركەوتنەكانی و بەردەوامبوونی دەدات، چونكە یەكێكە لە پایە بنەڕەتییەكان بۆ گەشەپێدانی خوازراو.