بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: ژمارەیەك داواكراویان بە چەندین تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر كردووە. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەوڵی عێراقییە(ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكانی لیوای (5)ی پۆلیسی فیدڕاڵی بە هاوبەشی مەفرەزەیەكی نەهێشتنی تاوانی غەزالیە توانیویانە 2 داواكراو دەستگیر بكەن و دەستیش بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا بگرن، تۆمەتبارانیش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران". هاوكات "لە ناوچەی بەیاع هەوڵی رفاندنی هاوڵاتیەك پوچەڵكرایەوە و تۆمەتبارانیش دەستگیر كران".