بەغداد - INAـ فاتیمه رهحمه
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان فەریق یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی، قۆناغی دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، روونكردەوە، و هاوكات رایگەیاند: لیژنەی هاوبەش و هەوڵی دیپلۆماسی گەورە هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیە دڕكاوییەكان لەگەڵ توركیا، و هاوردەكردنی چەكی كارامەی بەرز بۆ هێزی ئاسمانی عێراق و هەندێك جومگەی دیكە ئاشكراكرد.
محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەستووری عێراق و پرۆگرام و دیدگای ئێستای حكومەت ئاماژە بەوە دەكەن كە عێراق نابێتە بنكەی هێرشكردنی دوژمنكارانە یان سەربازی دژی وڵاتانی دراوسێ، و وتیشی: ڕێككەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بنەمایەكی دروستە بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی و كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەك كە گەرەنتی سەروەری عێراق بكات و دەستدرێژی نەكاتە سەر زەوی و خاك و ئاسمانی عێراق، لە ڕێزگرتنی هاوبەش بە پێی یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕگەكانی رێككەوتنەكە دوو هەفتە لەمەوبەر بە ڕادەستكردنی بارەگا و خاڵەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی - كوردی كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێرن، دەستیان بە جێبەجێكردنی كرد، وتیشی: رێككەوتنەكە چەندین لایەنی ئەرێنی هەیە، لەوانە پرسی پێشێلكارییەكانی ئێران، و بە ئامانجگرتنی ئۆپۆزسیۆن و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی كەرتە فیدراڵیەكان، جگە لە دۆسیەكانی دیكەی داهاتوو.
جەختیشی لە پێویستی كاركردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كردەوە بەپێی ڕێزگرتنی یەكتر و سەروەری عێراق، جگە لە دڵنیابوون لەوەی كە زەوی عێراقی بەكارنەهێنرێت بۆ ئەنجامدانی هیچ چالاكییەكی چەكداری بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ، بەپێی دەستووری عێراق و دیدگای حكومەت.
سەبارەت بە ڕێككەوتن لەگەڵ توركیا، محەمەداوی ڕوونیكردەوە: لیژنە هاوبەش و هەوڵێكی دیپلۆماسی گەورە هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیە دڕكاوییەكان لەگەڵ توركیای دراوسێ بە پێی دیالۆگ و بە شێوەیەك كە پرسی سەروەری عێراق و ڕێزگرتنی یەكتر بەرزتر و بەرجەستە بكات، و ئەمە هەروەها دڵنیایی دەدات بە توركیا كە هیچ گروپێكی چەكدار نییە كە خاكی توركیا لەسەر سنوور بكاتە ئامانج، وتیشی: “دیدگایەك لە دەوڵەتەوە هەیە كە 9 مانگ لەمەوبەر بە كردنەوەی خاڵە نوێیەكان، دروستكردنی بنكەی دەرەوە، ئامادەكردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی، كردنەوەی كەرتە سنوورییەكان، و پێكهێنانی یەكەكانی دیكە بە فەرماندەیی ناوچەی یەكەم لە باكوور دەستیپێكردووە.
راشیگەیاند: ئەم سنوورانە بەهۆی سەختیانەوە بوونی یەكەیەكیان نەبووە، جگە لەوەی گرنگی پێنەدرا، بۆیە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان كلیلە، و وتیشی: سەردانی بەردەوام هەیە، سەبارەت بە چەندین دۆسیە، لەوانەش بابەتی ئەمنی و ئابووری، هەروەها دۆسیەكانی پەیوەست بە ڕێكخستنی كار لەسەر سنوور و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، ئاشكراشیكرد: بەپێی دیدگای دەوڵەت، گرنگیەكی زۆر هەیە بۆ پڕچەككردن و تەیاركردنی هێزە ئەمنییەكان و سوپای عێراق، پاشان وەزارەتەكان و سەركردایەتییەكانی دیكە، هەروەها پۆلی گرنگ هەیە كە سەرچاوەكانیان بەهێزتر دەكرێت، هەروەها وەرگرتن و هاوردەكردنی چەكی كارامەی بەرز، بە تایبەت هێزی ئاسمانی، فڕۆكەوانی سوپا، بەرگری ئاسمانی و هەندێك جومگەی دیكە.