بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی ئەو پێشبینیانەی رەتكردەوە كە بڵاوكراوەتەوە گوایە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بگاتە 170 هەزار دینار.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان و گواستنەوەی دەرەكی مازن سەباح ئەحمەد، لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو لێدوانەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بۆی گەڕاوەتەوە، ئاژانسەكە ورد نەبووە لە داڕشتنەوەی قسەكاندا.
جەختیشكردەوە: بانكی ناوەندی گەرەنتی دانانی دۆلار دەكات، ئەو هاووڵاتییەی پێشتر یان تا ساڵی 2024 پارەكەی بە دۆلار لە هەر بانكێكی عێراقی داناوە، مافی سروشتی خۆی هەیە ئەو بڕە پارەیە بە نەقدی یان بە دۆلاری ئەمریكی وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەوانییەكەدا هیچ ئاماژەیەك بەو پێشبینیانە نەكراوە كە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بگاتە 1700 ، هەروەها بانكی ناوەندیش ئامرازەكانی خۆی هەیە كە بۆ كەمكردنەوەی جیاوازی نێوان ئەو دوو نرخە بەكاریدەهێنێت، هەروەها هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕەكە بگاتە 1700 ، بە پێچەوانەوە ڕێوشوێن هەیە كە دەگیرێتەبەر و بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی جیاوازییەكە.
وتیشی: ئەو چاكسازییانەی كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە ئەنجامدراون بەمەبەستی بەدیهێنانی پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە لەلایەن بانكەكە و سیستەمی بانكییەوە بەگشتی، ئەمەش ڕێگری دەكات لەوەی دۆلار بگاتە ئەو لایەنانەی كە قەدەغەكراون لە بەدەستهێنانی.
ئاشكراشیكرد: لێدوانی ئەوەی كە 1-1-2024 دەبێتە سەرەتای ڕاگرتنی راكێشانی پارەی نەقدی، گواستنەوەی هاتوو تەنها لە دەرەوەی عێراقەوە دەگرێتەوە بەپێی چەند ڕێكخستنێك كە دڵنیایی دەدات لە بەردەوامی بازرگانییەكە و بەهیچ شێوەیەك باڵانسی هاوڵاتیان بە دۆلاری ئەمریكی ناگرێتەوە.