وەزیرانی بەرگری عێراق و توركیا جەخت لەسەر گرنگی هاوكاری لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەكان دەكەنەوە

ئەمنی
  • 5-10-2023, 18:11
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی و هاوتا توركیەكەی یەشار گولەر، جەختیان لە گرنگی هاوكاری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەكان كردەوە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری بەرگری عێراق سابت محەمەد عەباسی، لەگەڵ هاوتا توركیەكەی یەشار گولەر، پرسەكانی هاوكاری لە بواری پیشەسازی سەربازی و بەرگریی هەرێمیان تاوتوێ كرد، و هەردوولا جەختیانكردەوە: كە عێراق و توركیا پەیوەندییەكی بەهێزی مێژوویی و كۆمەڵایەتیان هەیە و  هەروەها دوو وڵاتی برا و دراوسێن كە لە یەك جوگرافیادا دەژین، و هەروەك باسیان لە گرنگی بەردەوامی هاوكاریی هەنگاوە هاوبەشەكان كرد كە دەتوانرێت بگیرێتەبەر، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەكان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەزیر یەشار گولەر لەمیانی دیدارەكەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە میوانداریكردنی وەزیر سابت عەباسی لە توركیا، و گولەر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حكومەت و گەلی عێراق كرد، سەبارەت بەو ڕووداوە ئازاربەخشەی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییە و رەحمەتی بۆ قوربانیەكان نارد و هیوای چاكبوونەوەشی خێرا بۆ بریندارەكان خواست.