بەغدا - INA
ڕۆژی پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی ڕۆژهەڵاتی بەغدای ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە : "كارمەندانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەكانیان بۆ بەدواداچوونی بۆ بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان ، دوای هەوڵێكی هەواڵگری و چاودێری ورد لە یەكێك لە تۆڕەكانی پۆلێنكراوی مەترسیدار، هێزێك لە دەزگاكە، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، توانی هەڵكوتانە سەر ئەندامانی تۆڕەكە دەستگیركران و (5) لەوانە بڕی ماددەی هۆشبەریان پێبووە كە بە زیاتر لە ( 3) كیلۆ، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی چەكی ئاگرینی جۆراوجۆر.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم تۆڕە گرنگترین بازرگانان و دابەشكەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە دیوی رەسافە بەغدا لەخۆدەگرێت"، ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكانمان توانیان (2) لە تۆمەتبارەكان بڕوخێنن لەكاتێكدا لە نێوان كوچە و كۆڵانەكاندا ڕاویان دەكردن و دەستگیركردنیان لەناودا هەڵگرتنی ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە دوای ئەوەی هەوڵیان دا ڕزگاریان بێت لێیان، و لە ڕێگەی بەڵگەكانیانەوە، گەیشتنە ئەوانی دیكە ئەندامانی تۆڕەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە" تۆمەتباران بەپێی پێویست تۆماركراون و ڕەوانەی دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر".