باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە: توركیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

ئابوری
  • 5-10-2023, 15:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەجید لەجماوی باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، توركیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هێڵی بۆری نەوتی عێراق-توركیا.


    لەجماوی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: “لایەنی توركیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی دەستبەجێ هەناردەكردنی نەوت لە هێڵی بۆری نەوتی عێراق – توركیا دەستپێبكاتەوە”.


    ئەمەش دوای كۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا، ئالپ ئەرسلان بایراكتەری توركیا هات.


    بایراكدار دووپاتی كردەوە كە "تیمەكانی تەكنیكی توركیا ڕێكارە تەكنیكی و لۆجستییەكانی دەستپێكردنەوەی پەمپكردنی نەوتی عێراقیان لە ڕێگەی بۆرییەوە تەواوكردووە"، ڕوونیشیكردەوە كە "ئێستا ئەو پرسە لە دەستی لایەنی عێراقیدایە".


    لە بەرامبەردا باڵیۆزەكە پێزانینی "حكومەت و گەلی عێراقی بۆ ئەم هەنگاوەی توركیا دەربڕی و ئامادەیی عێراقی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بەخێرایی دەربڕی".


    جەختیشی كردەوە، "دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بەشدارییەكی بەرچاوی دەبێت لە كردنەوەی ئاسۆی پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا و پتەوكردنیان بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دراوسێ مسۆگەر بكات و گەشەپێدان بەدەستبهێنێت".