بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی، دەستیانكرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی پشكنینی لە موسڵ بە بەشداریی هێزە ئەمنییەكان ، بۆ گەڕان بەدوای پاشماوە تیرۆریستەكانی داعش و پارستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ،هێزێك لە لیوای 30 لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای هێزەكانی حەشدی شەعبی، و بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، پشكنینێكی ئەمنی فراوانیان ئەنجامداوە ئۆپەراسیۆن لە موسڵ”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان بریتی بوون لە گەڕان بەدوای ناوچەكانی ئبو سەیف و شەمسیەت، كە تێیدا ڕووپێوییەكی ئەمنی و پشكنینی بەرفراوان لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیدا ئەنجامدرا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە كەرتەكەدا و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی و گەڕان بەدوای پاشماوە تیرۆریستەكانی داعش لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتیدایە".