چوار داواكراو بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕكردن لە دوو پارێزگا دەستگیركران

ئەمنی
  • 5-10-2023, 12:09
  • +A -A

    بەغدا - INA


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی 4 داواكراوی بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و ئاسەوارو و دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە پارێزگاكانی بەغدا و زیقار ڕاگەیاند.


    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “بە دوو ئەركی جیاواز و هەوڵێكی هەواڵگری جیاكراوەتەوە بە خێرایی و وردبینی، كە لە ڕێگەیەوە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی زیقار ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی زیقار ، سەر بەبەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری ، توانیان دوو داواكراو بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن”
    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە، "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكە بە پێی دوو فەرمانی دەستگیركردن ئەنجامدراوە كە لە دژی دەركراون (1/4 تیرۆر، 28 مادەی هۆشبەر) لە ڕێگەی بوونیانەوە لە ناحیەی سووق شوخ و دەوایە لە پارێزگای زیقار ".


    لەلایەكی دیكەوە لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، “مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، سەر بەهەمان بەرێوەبەرایەتی و بە هاوكاری هێزێكی ئەمنی هاوبەش، توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە بازرگانی بە كەلوپەلی ئاسەوار دەكرد، بەبەكارهێنانی چەندین ناوی خەیاڵی بۆ چەواشەكردنی هێزە ئەمنییەكان”.


    ئاماژەی بەوەشكرد، "لەڕێگەی بۆسەیەكی ورد و درشتەوە لە ناوچەی جادریە لە بەغدا دەستگیركراوە، بەپێی بڕگەكانی مادەی (44) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێكخراوەیی بناغەیی كراوە".


    ڕوونیشیكردەوە، "مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكە توانیان دەست بەسەر فرۆشگایەكدا بگرن لە ناوچەی شۆرجە لە بەغدا كە بەپێچەوانەی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و بەبێ ڕەزامەندی پێویست، دراوی بیانی (دۆلار)ی دەفرۆشت. مەفرەزەكان توانیان دەستبەسەری ئەو فرۆشگایە بگرن خاوەنی فرۆشگاكە و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی بگرێتەبەر”.